گوتار

پێویستە ئاپوچیەکان دەست لە هەرێمی کوردستان بکێشنەوە

ماوەیەکە ، ئاپوچییەکان لێرەو لەوێ ، بەپیلانێکی نوێی بەخێوکەرەکانیان ، هاوشيوەی هەندی هاوشانە خۆچەمێنەکانی لەمەرخۆمان ، دەم لە سیاسەت وەردەدەنەوەو پەلاماری حوکومڕانی هەرێمی کوردستان دەدەن ، ئەوەی ڕاستیبێت ، هەندێک رێزلەخۆیان بگرن باشترەو دورکەونەوە لەو ناپاکییە، ڕاستر وایە سەرقاڵی پرۆسەی چەکدانان و خۆبەدەستەوەدانی خۆیان بن و هەوڵی بەدەستهێنانی لێبوردن بدەن ، بۆ ئەوانەی تا ئێستا بەر لێبوەدن نەکەوتون .
ئەوان لەهەمو کەسێکی دیکە باشتر دەزانن یاخین لە پرسی نەتەوایەتی گەلەکەمان و ، لە مێژەوە دەستیان کەشف بووەو ناتوانن ، خزمەتەکانیان بۆ داگیرکەران بشارنەوە.
لە کاتێکدا سیاسەتی دیارو فەرمی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی سیاسەتی نەتەوەیانەی پارتی دیموکراتی کوردستان ، بریتییە لە ؛ (دەستوەرنەدان لە کاروباری سیاسی بەشەکانی دیکەی کوردستان و پشتیوانیکردن لەو هەنگاوانەی پارتە سیسییەکانی بە باش دەزانن) ، لە بواری چارەسەرکردنی گرفتەکانیان ، لە گەڵ حکومەتەکانی خۆیان .
ئەبێ ئەو ڕاستییە درەوشاوەیە تێبگەن ؛
(( هەرێمی کوردستان ، قیبلەنمای کوردایەتییە و بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەباتی پاکی گەلەکەمانە)). هەمیشە لە برەوو پێشکەوتندا دەبێت .

گۆتارێن پەیوەندیدار

هەروەسا ببینە
Close
Back to top button
XaniAI Icon پسیار ژ XaniAI بکە