گوتار

گوڕانکارییەکانی سەردەمێکی نوێ

لەو باوەڕەدام ڕووداوەکانى ئێستاى وولاتانى ئەوروپا ، کەڵەکەبونى دەرهاوێشتەى تەنگژەى سیاسی ، ئابورى و کۆمەڵایەتىن و، زیاتر لە دوو دەیە دەبێت بەدەستییەوە دەناڵێنن ، هەر چەندە لەم ساتەدا لە ژێر دروشمى گرانى و هەژارى و بێکاریدا بزووتنەوەى هەڵچونى جەماوەرى خوى پێناسەدەکات ، بەڵام لە بنەرەتدا ، گەڵالەبونى پرۆسەیەکى مێژووییە لە ، ئاراستەى کڵپەسەندنى هزرى (نەتەوەیی نیشتیمانى) گەلانى رەسەنى ئەوروپی ، بەرەو ئاقارى گورانکاری چونایەتى و زێندوکردنەوەى بنەماکانى ریککەوتنەکانى ناسراو بە (ویستفالیاى ساڵى ١٦٤٨) هەنگاو دەنێت ، بەمەبەستى داڕشتنی سیستمێکی نوێی جیهانى مەزندە دەکەم مەرجی بونیادى دامەزراندنى (دەوڵەتى نەتەوەیی و نیشتیمانى) بەردى بناغەى دەبێت ، بە پێی ڕێککەوتنی ئاماژە بۆکراو ، گەلانی ئازادیخواز قوناغی ململانێی خوێناوی و هەرەسهێنانی ئابوری و باڵادەستی هزری فراوانخوازی و چەوساندنی نەتەوەیی تێپەڕاند و ڕوویان لە قوناغی سەروەری نیشتیمانیکرد ، هەروەها بەدوری نابینم پەیوەندییەکانى نێونەتەوەیی لە چوارچێوەى دامەزراوەیەکى چالاکتر و چاکسازکراودا سەر لە نوێ ڕێکبخرێنەوە و، بەڵکو پێویستى بە پێداچونەوەو ڕاستکردنەوەى دەیان بڕیاری ستەمکار و هەڵەى مێژوویی دەکات ، هەر بۆ نمونە : رێککەوتنەکانی (سایکس – پیکو ، لوزان ، گرفتی قوبرس و ئێڕلەندا. ) ،
لە لایەکى دیکەوە ، ڕووداوەکان جاڕدانى هەرەسهینانى بیرکردنەوە کرچو کاڵەکانى وەک( برایەتى گەلان و هاولاتیبونى تێکشکاوو و کومەلگاى خەیاڵى دیموکراتیکک ، بەهەمان شێوەی دارۆخانی کۆمەڵگا داخراوەکانی سەردەمی سوڤیەت) لەخۆ دەگرن..
ئیتر بابزانین ئاراستەى رووداوەکان چون لو کەى ەنگەر دەکرین .

گۆتارێن پەیوەندیدار

Back to top button
XaniAI Icon پسیار ژ XaniAI بکە